نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان لە سەروو 41 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەكرێت

ئابوری

06/06/2020‌ 562 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان ناجێگیرەو بەردەوام بەرزبوونەوەو نزمبوونەوە تۆمار دەكات.

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، لەكۆتا مامەڵەكانی رۆژ نرخی نەوتی پێوانەیی برێنتی جیهانی هەر بەرمیلێكی بە 41.97 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

هەر بەپێی ئاژانسەكە، نرخی نەوتی پێوانەیی ئەمریكاش، كە نەوتی سوكی رۆژئاوای تەكساسی ئەو وڵاتەیە، لەكۆتا مامەڵەكان هەر بەرمیلێكی بە 38.97 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

بڕیارە بەم نزیكانە كۆبوونەوەی وڵاتانی بەرهەمهێنی نەوت كۆبوونەوە بكەن‌و كۆبوونەوەكەش بۆ پابەندییە بەكەمكردنەوەی بەرهەمی نەوتی‌و ئەو كۆبوونەوەیەش كاریگەری گەورەی لەسەر بازاڕەكانی جیهان داناوە.

هـ ـ ح