شارپرێس:
لەگوندێكی سنوری ناحیەی ئاوەسپی لەگەرمیان دوو كەس لەسەر كێشەی زەوی و زار كوژران.
مقەدەم عەلی جەمال قەدوری وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان لەراگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، "لەگوندی حەسەن پرشنگ سەربەناحییەی ئاوەسپی هاوڵاتیەك بەناوی "ش ع ب " بەفیشەك ئامۆزایەكی خۆی بەناوی "م ا ب " لەدایكبووی 1996 كوشتووە و خوشكێكی بریندار كردوە، پاشان بە فیشەك خۆی كوشتووە.
باسیلەوەشكردووە،" بەوتەی بریندارەكە كێشەكە بەهۆی زەوی و زاربووەو لەئێستادا تەرمەكان هێنراوەتە پزیشكی دادوەری قەزای كەلار راون.
قەدوری ئەوەشیخستووەتەڕوو،" چارەسەری پێویست بۆبریندارەكە كراوە و باری تەندروستی جێگیرە".
وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان ئەوەشی وتووە،" پۆلیسیش چۆتە شوێنی ڕوداوەكەو لێۆڵینەوە لەسەرچۆنێتی ڕوداوەكە دەستی پێكردووە.