غالب محەمەد: فوئاد حوسێن بەدەنگی پەرلەمانتارانی یەكێتی بووە وەزیر

کوردستان

06/06/2020‌ 2184 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: 
پەرلەمانتارێكی گۆڕان لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، ، فواد حسێن بە دەنگی پەرلەمانتارانی یەکێتی بووە وەزیری دەرەوەی عێراق و "با چیتر هاوسەرۆکانی یەکێتی سەرمان نەبەن لە سلێمانی."  
 
غالب محەمەد لەتویتێكدا كەلەهەژماری خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویكردووەتەوە نوسیویەتی، "چیتر با هاوسەرۆکانی یەکێتی سەرمان نەبەن لە سلێمانی بەناوی خەڵک قسە دەکەن و داوای مافیان بکەن و لە بەغداش لەگەڵ پارتی دەست نەما ماچی نەکەن تاوەکو فواد حسێنەکەیان ببێتە وەزیر." 
دەشڵێت، بائەودەست ماچكردنە لەسەر مووچە بوایە. 

لەكۆتایشدا ئەوپەرلەمانتارەی گۆڕان نوسیویەتی" ئێوەگیانێكن لەدووجەستەدا.