هەڤاڵ ئەبوبەکر: داوامان لە حکومەت کردوە بە زووترین کات مووچەى کەرتى تەندروستى دابەش بکات

کوردستان

11/06/2020‌ 540 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

پارێزگارى سلێمانى رایدەگەیەنێت، ئەگەر دۆخەکە بەم جۆرە بێت ناچار دەبن هەفتەى داهاتوو قەدەغەى گشتى رابگەیەنن و داواش لە حکومەت دەکات بە پەلە مووچەى کەرتى تەندروستى دابەش بکات.

هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگارى سلێمانى بە شارپرێسى رایگەیاند، ئەگەر ژمارەى توشبوان بەم شیوەیە بێت ئەوا تواناى وەرگرتنی نەخۆشمان نامێنێت نەک هەر ئەوەش بەڵکو توانای وەرگرتنى ئەوانەشمان نابێت کە نیشانەکانیان هەیە، ئەگەر تواناشمان هەبێت ئەوا تەرخانى دەکەین بۆ ئەوانەى کە تووشى نەخۆشییەکە بوون، بۆیە لێرەوە تکا لە هاوڵاتیان دەکەم پابەندى خۆپارێزی و رێنماییەکان بن، ئەگەر بەم شێوەیە بێت ماڵەکانیش دەبن بە نەخۆش خانە، بۆیە تکایە خۆتان و کەسوکارو دەوروبەرتان بپارێزن.

ئاماژەى بەوەشکرد، داوایان لە کەرتى تایبەت کردوە کە لە رۆژانى داهاتوودا ئەوانیش نەخۆشخانەکانیان بخەنە خزمەت کەرتى گشتییەوە، چونکە جێگاى وەرگرتنى تووشبوان نەماوەو پێویستە ئەوانیش نەخۆشخانەکانیان بۆ تووشبوان بکەنەوە.

هەروەها هەفاڵ ئەبوبەکر وتیشى" داوامان لە وەزارەتى تەندروستى کردوە ژمارەى پشکنینەکان زیاد بکات و پشکنینى زۆرتر بکات، هەروەها دابینکردنى پێداویستى خزمەتگوزارییەکان زیاد بکات، بە سوپاسەوە وەزیرى تەندروستى کە ئیستا لە بەغدایەو بەڵێنیداو هیوادارین بە دەستى پڕ بێنەوە،داواشمان کردوە کە پشکینین بە کەرتى تایبەتیش بکرێت چى لە مەرزەکان و چى لەناو شارەکەن".

بە وتەى پارێزگارى سلێمانى ئەگەر ژمارەکان بەم شێوەیەى ئێستا زیاتربن ئەوا پشکنینەکانیش ناکرێن و کە رەنگە پشکنینەکانیش بکرێن بە پارە، ئەوکاتە هەموو ماڵێک دەبێتە نەخۆشخانەیەک بەهۆى ئەوەى کە فریای پشکنیەکانیش ناکەون.

پارێزگارى سلێمانى ئاشکراشى کرد، کە داوایان لە حکومەت کردوە کە زۆر بە خیرایی و بە پەلە ئەمرۆ یان رۆژى شەممەى داهاتوو دەست دابەشکردنى مووچەى کەرتى تەندروستى بکات، ئەگەر هەتا سەرەتای هەفتەى داهاتوو مووچەى تەندروستى نەدرێت ئەوا رووبەرووى کارەساتى گەورە دەبینەوە.

سەبارەت بە ژمارەى توشبوان و مردوانیش هەاڵ ئەبوبەکر باسى لەوەشکرد، ئەمرۆ پێنج کەس لە سلیمانى گیانیان لەدەستداوەو زیاتر لە هەزار کەس تووشى ڤایرۆسەکە بوون و ٤٢٣ تووشبوو چاک بوونەتەوە.
س.هـ

بەپەلە