لە رووداوێکى هاتووچۆدا چوار کەس لە سلێمانى گیانى لەدەستدا

کوردستان

11/06/2020‌ 1120 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

لە رووداوێکى هاتووچۆدا لەسەر رێگاى چەمچەماڵ- سلێمانى چوار کەس گیانى لەدەستدا.

پەیامنێرى شارپرێس رایگەیاند، ئەمڕۆ پێنج شەممە لەسەر رێگای چەمچەماڵ – سلێمانی، نزیك ئاوە تەقیوەكە، رووداوێكی هاتووچۆ لەنێوان دوو ئۆتۆمبێل لەجۆری (مەرزییە - دێر) روویدا،.

بەهۆی رووداوەکەوە چوار هاوڵاتی گیانیان لەدەستدا و ژمارەیەكی دیكەش برینداربوون و دواتر گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەى سلێمانى.

س.هـ