وێستگەیەكی کارەبای 300 مێگاواتی دەکەوێتەوە کار

کوردستان

12/06/2020‌ 1113 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند، تیمه‌كانی وڵاتی كوریا باشور بۆ كارپێكردنی وێستگه‌ی كاره‌بای 300 میگاواتی هه‌ڵمی خه‌بات گه‌یشتنه‌ هه‌ولێر و تاوه‌كو 20ی ئه‌م مانگه‌ش وێستگه‌كه‌ ده‌كه‌وێته‌ كار.

لەراگەیەندراوێكدا وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، بە پاڵپشتی ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی كارەبا و به هاوکاری وەزارەتەکانی (تەندروستی،گواستنەوە وگەیاندن، ناوخۆ، نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم لە بەغدا بە هەماهەنگی لەگەڵ دەستەی باڵای فڕۆکەوانی عێڕاق ) توانرا پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆهەینی 12/06/2020 کاتژمێر 4ی پاش نیوەڕۆ تیمی تایبەتی ئیش پێکردنی وێستگە، بە فڕۆکەیەکی تایبەت لە وڵاتی کۆریای باشورەوە بگەڕێنەوە هەرێمی کوردستان.

ئاماژەی بەوەشداوە، ئەمەش وەک ئامادەکارییەک بۆ وەرزی هاوین و جێبەجێ کردنی بەرنامەی کارەبا بۆخزمەتی هاووڵاتیان ئەنجام دراوە.

وەزارەتی كارەبا ئاشکراشیکردووە، دوای گەیشتنی تیمەکەو دەست بەکار بونیان تاوەکو 20/06/2020 وێستگەکە بەتوانای خۆی کە 300  مێگاواتە بکەوێتە کار.