فڕۆكه‌كانی توركیا گونده‌كانی ده‌وروبه‌ری كۆمه‌ڵگه‌ی بێرسف بۆردومان ده‌كه‌ن

کوردستان

20/06/2020‌ 560 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
فڕۆكه‌كانی توركیا ئه‌مشه‌و به‌ چڕی گونده‌كانی ده‌وروبه‌ری كۆمه‌ڵگه‌ی بێرسف له‌ زاخۆ بۆردومان كرد و زیانی گیانی لێكه‌وته‌وه‌.

به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی شارپرێس ئه‌مشه‌و فڕۆكه‌كانی توركیا به‌ چڕی گونده‌كانی ده‌وروبه‌ری كۆمه‌ڵگه‌ی بێرسف له‌ زاخۆ بۆردومان كرد و به‌هۆیه‌وه‌ رووبه‌رێكی فراوانی گه‌نمی جوتیارانی ناوچه‌كه‌ سووتا و تا ئێستا زیانه‌ گیانییه‌كان نه‌زاندراون.

رۆژی چوارشەممەی رابردوو سوپای توركیا ئۆپەراسیۆنی بۆ سه‌ر ناوچە سنوورییەكانی خاكی هەرێم لە ناحیەی باتوڤەی سەر بە قەزای زاخۆ ده‌ستپێكرد تا ئێستاش هێرشه‌كانی به‌رده‌وان.

پێشتر بەرپرسێكی توركی بەئاژانسی رۆیتەرزی وت: پلانی توركیا خۆی لە دروستكردنی بنكەی سەربازیی كاتی لەناوچەكەدا دەبینێتەوە، تا ڕێگە بگیرێت لەوەی ناوچە پاككراوەكان جارێكی تر بۆ هەمان مەبەست دژ بە توركیا بەكاربهێنرێنەوە.

توركیا زیاتر لە ١٠ بنكەی سەربازیی كاتی لەهەردوو پارێزگای هەولێر و دهۆك دا هەیە، دەشیەوێت بەمەبەستی بەرەنگاربوونەوەی گەریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان بنكەی سەربازیی زیاتر لەناوچەكە دروست بكات.