دواین زانیاری لەبارەی هەوڵی حكومەتی هەرێم بۆ دەستكاریكردنی موچە

کوردستان

21/06/2020‌ 5850 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئەنجوومەنی وەزیران دواین كۆبوونەوە لەبارەی پرسی دەستكاریكردنی موچەو دەرماڵەی فەرمانبەران دەكات‌و سێ‌ سەرۆكایەتییەكەی هەرێمیش لەو بارەوە بڕیاری یەكلاكەرەوە دەدەن.

بەگوێرەی زانیارییەكانی شارپرێس، كە لەسەرچاوەیەكی ئاگادار دەستیكەوتووە، ئەمڕۆ یەك شەممە ئەنجوومەنی وەزیرانی ھەرێم بڕیار لە موچە و دەرماڵەی فەرمانبەران دەدات و سبەینێ دووشەممە لەكۆبوونەوەی ھەرسێ سەرۆكایەتییەكەی ھەرێم دوا بڕیار دەدرێت و كۆتایی ئەم ھەفتەیە بە سیستمی نوێ دەست بەدابەشكردنی موچەی فەرمانبەران دەكرێت

سەرچاوەكەی شارپرێس راشیگەیاند، ڕای جیاواز لەبارەی دەستكاریكردنی موچە لەنێو ئەنجوومەنی وەزیران ھەیە، بەڵام پەیوەندی بەوەوە ھەیە بەھیچ لایەنێكی پێكھێنەری كابینەی نۆ نایەوێت بەرپرسیاری دەستكاریكردنی موچەی فەرمانبەرانی بكەوێتە سەرشان، 

ئەمە لەكاتێكدایە سبەینێ نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێم دواین قسەی بەغدا لەبارەی رێككەوتن لەگەڵ ھەرێم دەگەیەنێتە پەرلەمان و ئەنجوومەنی وەزیران.

ئەمە لەكاتێكدایە، رۆژی شەممە نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێم سەردانی بەغدای كردو لەگەڵ بەرپرسانی حكومەتی عێراق كۆبووەوە، كە ئامانج لەكۆبوونەوەكان پرسی كێشەكانی هەولێرو بەغداو چارەسەركردنیان بووە.

هـ ـ ح

بەپەلە