شارپرێس:
یوسرا ڕەجەب، ئەندامی لیژنەی مافــی مرۆڤی لهپهرلهمانی عێراق داوای هەڵوەشاندنەوەی ڕێککەوتنی ئەمنی لەگـەڵ تورکیا دەکات.
یوسرا ڕەجەب، ئەندامی لیژنەی مافــی مرۆڤی پهرلهمانی عێراق و ئەندامی تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگەی کوردستان، لە ڕاگەیەنراوێکدا داوای لەمستهفا كازمی، سەرۆک وەزیرانی عیراق، بهئاڕاستهی ڕاگرتنی هێرشەکانی توركیا بۆسهر ههرێم كاربكات، هەروەها پەرلەمانیش کۆبوونەوەیەکی بەپەلە ساز بکات بۆ هەڵوەشاندنەوەی ڕێکەوتنی ئەمنی عێراق - تورکیا کە ماف بە سوپای ئەو وڵاتە دەدات لەشکرکێشی بۆسەر خاکی عێراق ئەنجام بدات.
ئەو پەرلەمانتارە کوردە دەشڵێت، بەپێی ڕێکەوتنی ئەمنی نێوان عێراق - تورکیا، تەنها 35 کیلۆمەتر ڕێگه بە سوپای تورکیا دراوە پێشڕەوی بکـات، بەڵام سوپای تورکیا زیاتر لە 193 کیلۆمەتریشیان بەزاندووە.
ڕ. ج