شارپرێس:
سه‌رچاوه‌یه‌ك له ته‌ندروستی سلێمانی ئاشكرایكرد پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێ تووشبووی دیكه‌ی كۆرۆنا له سلێمانی گیانیان له‌ده‌ستداوه، هاوكات دوو تووشبووش له كۆیه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
به‌گوێره‌ی وته‌ی سه‌رچاوه‌كه‌ی شارپرێس، پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێ تووشبووی كۆرۆنا له سلێمانی گیانیان له‌ده‌ستداوه، كه دوو ژنی ته‌مه‌ن 70 ساڵ و 59 ساڵ له‌گه‌ڵ پیاوێکی 49 ساڵ و خەڵکی سلێمانین.
به‌یانی ئه‌مڕۆش ته‌ندروستی سلێمانی گیانله‌ده‌ستدانی پیاوێكی ته‌مه‌ن 70 ساڵی راگه‌یاند، كه دانیشتوی قه‌زای كه‌لارە و شه‌وی رابردوو له سلێمانی به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه گیانی له‌ده‌ستداوە، كه ماوه‌ی زیاتر له هه‌فته‌یه‌كه خراوه‌ته ژێر چاودێری وردی پزیشكیه‌وه.
هاوكات شێروان جەلال، جێگری بەڕێوبەری گشتی تەندروستی کۆیە رایگەیاند: "ئه‌مڕۆ دوو هاوڵاتی دانیشتوی سنووری کۆیە دوای توشبونیان بەکۆرۆنا و چەند ڕۆژێک مانەوەیان لەنەخۆشخانە گیانیان لەدەستدا".