ناوەڕۆكی كۆبوونەوەی گۆڕان‌و كۆمەڵ

کوردستان

29/06/2020‌ 826 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
رێبوار حەمەد وتەبێژی كۆمەڵی ئیسلامی رایگەیاند، لەگەڵ بزووتنەوەی گۆڕان دۆخی هەرێم و چارەسەرەكان و پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و بەغدا تاوتوێكراون.

قسەكانی رێبوار محەمەد لەمیانی لێدوانێكی رۆژنامەوانی هات، ئەوەش دوای كۆبوونەوەی شاندی باڵای بزووتنەوەی گۆڕان‌و كۆمەڵی ئیسلامی.

وتەبێژی كۆمەڵی ئیسلامی لەلێدوانەكەشی راگەیاند، ئەوان دژی بڕینی موچەی فەرمانبەرانن و پێویستە چاكسازی راستەقینە لە مەلەفی نەوت و گەندەڵی و موچەی بندیواردا بكرێت.

رێبوار حەمەد هەروەها رایگەیاند، لە هەرێم گەندەڵییەكی زۆر هەیە و حكومەت جورئەت ناكات دەست بۆ مەلەفەكانی گەندەڵی ببات.

وتەبێژی كۆمەڵی ئیسلامی ئاماژەی بەوەشكرد، پێویستە كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغدا بە دەستوور چارەسەر بكرێت و داهاتە ئیتحادییەكان بگەڕێتەوە بۆ بەغدا و ئەوانیش بەشە بودجەی هەرێم بنێرن.

وتەبێژی كۆمەڵ لەبارەی هێرشەكانی توركیا و ئێرانیشەوە رایگەیاند، ئەوان ئیدانەی هێرشەكان دەكەن و بە ئەركی حكومەتی هەرێم و عێراقی دەزانن سنورەكان بپارێزن.

هـ ـ ح


بەپەلە