شارپرێس:
جێگری بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ 7 تووشبووی كۆرۆنا له سلێمانی گیانیان له‌ده‌ستداوه.
شێخ عەبدوڵڵا سەنگاوی جێگری بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی رایگەیاند: ئەمڕۆ 7 تووشبوو گیانیان لەدەستداوە دانیشتوی سلێمانی و عەربەت و چەمچەماڵن و ئافرەتێک و شه‌ش پیاون.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق ئاماری 24 كاتژمێری ڕابردووی سەرانسەری عێراقی بڵاوكرده‌وه كه تیایدا ڕێژه‌ی چاكبونه‌وه له‌تووشبوون زیاتره.
به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 1749 كه‌س تووشی كۆرۆنا بووه، له‌به‌رامبه‌ردا 1852 كه‌س چاكبوه‌ته‌وه.
ڕێژه‌ی مردن به كۆرۆنا له سەرانسەری عێراقدا به‌راورد به ڕۆژانی ڕابردوو دابه‌زینی به‌خۆیه‌وه بینیوه و گه‌یشته 83 حاڵه‌تی مردن.