شارپرێس:
باوكی خێزانه‌ی به‌هۆی بۆردوومانه‌كه‌ی توركیا له‌سه‌یرانگه‌ی كونه‌ماسی ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی به‌سه‌ختی برینداربوون، چیرۆكی تراژیدیی خۆی ده‌گێڕێته‌وه.
کەیوان، کوردێکی سڤیلی دانیشتووی کونە ماسیه، له‌دوای بۆردوومانه‌كه ده‌ڵێت "ژیانم هەرگیز وەک خۆی لێ نایەتەوە. هاوسەرەکەم، پەیمان، قاچێکی لەدەستدا. من پارچە ئاسن لە جەستەمدایە، کوڕە ٥ ساڵەکەم، هەژوان، پارچەیەک لە سەریدایە، پزیشکەکان ناتوامن دەریبهێنن، کچە ٧ ساڵەکەم، هەمیشە، بە باشی نابیستێت".
ده‌شڵێت "ساڵێک بوو پارەم کۆئەکردەوە بۆ ئەو مارکێتەم، ئەویشم لە کیسچوو".
کونە ماسی ناوچەیەکی گەشتیارییە و هەمیشە تەنراوە بە خەڵکی سڤیل، بەڵام ئەمە فڕۆکەکانی تورکیای نەوەستاند لەوەی ناوچەکە بکەنە ئامانج چونکە ئۆتۆمبیلێک پێیدا تێپەڕبوو و سەرنشینەکانی ئەندامی پژاک بوون بە جلی مەدەنییەوە.
کەیوان ده‌پرسێت "بۆچی لێیان ئەدەن کە نزیکی ئێمەن گەر ئێمەی سڤیلیش ئامانجی تورکیا نین؟ کێ تیرۆریستە؟ من تیرۆریستم؟ یان ئەوانەی ژیانی منیان بە مووشەکەکانیان گۆڕی بۆ تراژیدیایەک؟".
ئاماده‌كردنی چیرۆك و وێنه‌كان: ڕێباز مه‌جید