شارپرێس:
میدیای نزیك له په‌كه‌كه خستنه خواره‌وه‌ی دوو فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وانی سوپای توركیای ڕاگه‌یاند.
میدیاكانی نزیك له پارتی كرێكارانی كوردستان ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ئاشكرایانكرد، دوو فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وانی توركیا له‌ناحیه‌ی دێره‌لوك له‌لایه‌ن گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه‌وه خراونه‌ته خواره‌وه.
میدیای نزیك له‌په‌كه‌كه هیچ زانیارییه‌كی دیكه‌ی له‌وباره‌یه‌وه ئاشكرانه‌كردووه، به‌ڵام به‌رپرسانی ئیداره‌ی دهۆك كه‌وتنه خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وانی توركیایان له‌ناوچه‌كه‌یان پشتڕاستكردوه‌ته‌وه.
ڕ . ج