شارپرێس:
گۆڤارێكی ئه‌مریكی ئاشكرایده‌كات، له‌نێو كۆنگرێسی ئه‌مریكا ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تی به‌رامبه‌ری بۆردوومانه‌كانی توركیا و ئێران له‌نێو خاكی هه‌رێمی كوردستان دروستبووه.
به‌گوێره‌ی ڕاپۆرتی گۆڤاری "The National Interest" بۆردوومانه‌كانی ئه‌مدواییه‌ی توركیا و ئێران بۆسه‌ر خاكی هه‌رێمی كوردستان به‌بیانووی لێدان له گه‌ریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه) به‌شێك له‌ئه‌ندامانی كۆنگرێسی ئه‌مریكای نیگه‌رانكردووه و داواده‌كه‌ن ئه‌مریكا لێپرسینه‌وه له‌توركیا بكات له‌سه‌ر هێرشه ئاسمانیی و زه‌مینییه‌كانی بۆسه‌ر خاكی هه‌رێمی كوردستان.
ئیلیۆت ئینجل، ئه‌ندامی كۆنگرێسی ئه‌مریكا له‌وباره‌یه‌وه وتویه‌تی "ئیدانه‌ی بۆردوومانه‌كانی توركیا له‌ناوچه كوردییه‌كانی عێراق ده‌كه‌ین، ئه‌وه پێشهاتێكی مه‌ترسیداره بۆسه‌ر ژیانی كه‌سانی مه‌ده‌نی، به‌تایبه‌ت له‌لایه‌ن وڵاتێكه‌وه ئه‌نجامده‌درێت كه ئه‌ندامی ڕێكخراوی ناتۆیه".
جیم كۆبه‌ر، ئه‌ندامی كۆنگرێسی ئه‌مریكا ده‌ڵێت، ئه‌و گرته ڤیدیۆییه‌ی بینیوه كه توركیا له‌ناوچه‌یه‌كی سلێمانی بۆردومانی كه‌سانی مه‌ده‌نی ده‌كات كه‌تیایدا منداڵیش ده‌رده‌كه‌وێت یاریده‌كات، پێویسته ده‌ستبه‌جێ ئه‌و كاره ڕابگیرێت.
فرانك بالۆنی، یه‌كێكی دیكه‌یه له‌ئه‌ندامانی كۆنگرێسی ئه‌مریكا كه داوای له‌وڵاته‌كه‌ی كردووه له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌كانی كاربكه‌ن بۆ ڕاگرتنی ئه‌و كاره مه‌ترسیداره‌ی توركیا و ئه‌ردۆغان.
ڕ . ج