ئاسایشی سلێمانی دەستبەسەر چەندین كارتۆن حەبی قاچاخدا دەگرێت

کوردستان

01/07/2020‌ 555 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

ئاسایشی سلێمانی رایگەیاند لەسنوری ناحیەی ناڵپارێزی قەزای پێنجوێن دەستیانگرتوە بەسەر بڕی 127 كارتۆن حەبدا كە هەندێكیان لەناو پاكەت و  ئەوانی تریان لە ناو شوشە دابوون و بەقاچاخ هێنراونەتە هەرێم.

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی ئەمڕۆ چوار شەممە لە راگەیەنراوێكیدا كە وێنەیەكی بۆ شارپرێس نێردراوە راگەیاندوە، لەدرێژەی كارو چالاكیەكانی بەڕێوەبەرایەتیماندا بەمەبەستی  پاراستنی سەروماڵ و تەندروستی هاووڵاتیان  و رێگریكردن لە  هێنانە ناوەوەی هەرجۆرە دەرمانێك و پێداویستیەكی پزیشكی بەڕێگەی قاچاخ و نایاسایی و بەدەر لەڕٍێنمایی و چاودێری تەندروستی كە  كاریگەری خراپ  بۆ  سەر تەندروستی هاووڵاتیان  دروست دەكات،  هێزەكانی بەڕێوەبەرایەتیمان  لە شارۆچكەی ناڵپارێز پاش وەرگرتنی  رەزامەندی دادوەر ئەمڕۆ 1ی تەموزی 2020 توانیان لەگوندی (وشیاری) سەر بە شارۆچكەی ناڵپارێز  دەستبگرن بەسەر بڕی (127)  كارتۆن حەب  كە هەندێكیان لەناو پاكەت و  ئەوانی تریان لە ناو شوشە دابوون.

1- (111 ) دوسەد و یانزە كارتۆن كەلە ( 3330 ) سی هەزراو سێ سەد و سی قتو حەب پێكهاتبون لە جۆری ( OPD pharma – vitamin-c ) .
2- (1 ) یەك كارتۆن كەلە ( 60 ) شەست پاكەت حەب  پێكهاتبو  لە جۆری (ADVIFEN 400 ) .
3- (4 ) چوار كارتۆن كەلە ( 192 ) سەد و نەوەد و دوو پاكەت حەب  پێك هاتبون لە جۆری (Ovocept-HD) .
4- (2 ) دوو كارتۆن كەلە ( 40 ) چل پاكەت حەب  پێك هاتبون لە جۆری (Metromax) .
5- (1 ) یەك كارتۆن كەلە ( 120 ) سەد و بیست پاكەت حەب  پێك هاتبو لە جۆری (Triamcinolone N.N.) .
6- (6 ) شەش كارتۆن كەلە ( 480 ) چوار سەدوو هەشتا پاكەت حەب  پێك هاتبون لە جۆری (Libro-C) .
7- (2 ) دوو كارتۆن كەلە ( 360 ) سێ سەدوو شەست پاكەت حەب  پێك هاتبون لە جۆری (Fargesic) .
كەبەشێوەیەكی نایاسایی و بەدەر لەڕێنمایی و چاودێری تەندروستی لەڕێگەی قاچاخەوە  ویسترابوو  بهێنرێتە ناو هەرێمی كوردستان، سەرجەم مەوادە دەست بەسەراگیراوەكان بەر لە  خستەنازاڕو هەوڵدان بۆ ساغكردنەوەیان دەستیان  بەسەرداگیراو رێكاری یاسایی گیرایەبەر  لێكۆڵینەوە لە كەیسەكە بەردەوامە.