نوێترین ئاماری چاكبووان و تووشبووانی كۆرۆنا له‌ عێراق و كوردستان

عیراق

01/07/2020‌ 718 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
وەزارەتی تەندروستی و ژینگه‌ی عێراق ئاشكرایكرد: له‌ دوێنێوه‌ دوو هەزار و 415 کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون و 107 کەسیش گیانیان لەدەستدا، 507 کەسیش چاکبوونەتەوە.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا وەزارەتی تەندروستی و ژینگه‌ی عێراق بڵاویكرده‌وه‌: لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوو هەزار و 507 کەس چاکبوونەتەوە، دوو هەزار و 415 کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون و 107 کەسیش گیانیان لەدەستداوه‌.

باسی له‌وه‌شكردووه‌: کۆی تووشبووانی کۆرۆنا لە عێراق گەیشتە 51 هەزار و 524 تووشبوو، هەروەها ژمارەی چارەسەرکراونیش بۆ 26 هەزار و 207 کەس بەرزبووەوە.

سه‌باره‌ت به‌ هه‌رێمی كوردستان، وەزارەتی تەندروستی و ژینگه‌ی عێراق ده‌ڵێت: 39 تووشبوی کۆرۆنا لە سلێمانی چاکبوونەوە و له‌ هه‌ولێریش 49 كه‌س چاكبوونه‌ته‌وه‌.

بەپەلە