شارپرێس:
جوتیار عادل وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند یاسای چاكسازی كه‌وته‌بواری جێبه‌جێكردن و له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا بڕیاره‌كانی تایبه‌ت به چاكسازی به كۆی ده‌نگ په‌سه‌ندكران، ئاشكراشیكرد: به‌م نزیكانه شاندی هه‌رێم سه‌ردانی به‌غداد ده‌كاته‌وه.
جوتیار عادل له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: یاسای چاكسازی له مووچه‌و ده‌رماڵه‌كان چووه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه و ئه‌مڕۆ له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا به كۆی ده‌نگ بڕیاره‌كانی تایبه‌ت به چاكسازی په‌سه‌ندكرا، و گۆڕانكاری له ده‌رماڵه و مووچه‌ی پله‌باڵاكان به‌شێك ده‌بێت له جێبه‌جێكردنی یاسای چاكسازی و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌ككانی خانه‌نشینی یه‌ك ده‌خرێن.
وتیشی: به‌م نزیكانه شاندی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی به‌غداد ده‌كاته‌وه و له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور گفتوگۆ له‌گه‌ڵ به‌غداد به‌رده‌وام ده‌بێت.
جوتیار عادل ئه‌وه‌شی وت: داهاتی هه‌رێمی كوردستان له سێ سه‌رچاوه‌یه كه فرۆشتنی نه‌وت و داهاتی ناوخۆ و پاره‌ی حكومه‌تی عێراقه و بڕیارمانداوه چاكسازی بكه‌ین و ئه‌وه پاشگه‌زبوونه‌وه‌ی نیه به‌ڵام كۆمه‌ڵێك رێكاری یاسایی هه‌ن ده‌بێت بگیردرێنه‌به‌ر، حكومه‌تی ئێستا له‌لایه‌ن سێ حزبی سه‌ره‌كییه‌وه پێكهێنراوه و ده‌بێت ئه‌وان پابه‌ندبن و پشتیوانی جێبه‌جێكردنی یاساكه بكه‌ن.
وته‌بێژی حكومه‌ت ده‌شڵێت: له بڕگه‌ی یه‌كه‌می كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له گفتوگۆی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا كرا. ئێمه له سه‌ره‌تاوه به نیازپاكی سه‌ردانی به‌غدامان كرد و گفتوگۆكانیشمان به‌رده‌وام ده‌بێت بۆ به‌ده‌ستهێنانی شایسته داراییه‌كان. شاندی حكومه‌تی هه‌رێم به سه‌رۆكایه‌تی قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت سه‌ردانی به‌غدای كرد و باس له پرسی بودجه و مووچه و نه‌وت كراوه و بیروڕا ئاڵوگۆڕ كراوه و له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا شاندی حكومه‌تی هه‌رێم سه‌ردانی به‌غدا ده‌كاته‌وه. ستراتیژی حكومه‌تی هه‌رێم بۆ هه‌ر گفتوگۆیه‌ك له‌گه‌ڵ عێراق، له‌سه‌ر بناغه‌ی ده‌ستوور ده‌بێت.
ئه‌وه‌شی وت: بابه‌تی دووه‌می گفتوگۆی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران دامه‌زراندنی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتیی و سندووقی تایبه‌تی خانه‌نشینی بوو بۆ ئه‌وانه‌ی به پله‌ی تایبه‌ت خانه‌نشین كراون و ئه‌و سندووقه ده‌پارێزرێت و سه‌رمایه‌كه‌ی تایبه‌ت ده‌بێت به‌وانه‌ی خانه‌نشینن به پله‌ی تایبه‌ت. له داهاتوویه‌كی نزیكدا یه‌ك به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی خانه‌نشین ده‌بێت و په‌یڕه‌وی بۆ ئاماده كراوه و هه‌فته‌ی داهاتوو ناوه‌ندی یاسایی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران پێداچوونه‌وه‌ی كۆتایی بۆ ده‌كه‌ن.
سه‌باره‌ت به ته‌وه‌ری سێیه‌می كۆبوونه‌وه‌كه: ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، له ته‌وه‌ری سێیه‌میشدا، باس له باجی كۆمپانیاكان كرا و پێویسته باجیان بده‌ن و به گوێره‌ی ئه‌و یاسا و رێنماییانه‌ی له هه‌رێمی كوردستان هه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و پابه‌ندییه یاساییانه له‌سه‌ریان جێبه‌جێ بكرێت. هه‌موو كۆمپانیاكان پابه‌ندده‌كرێن به جێبه‌جێكردنی یاسا و دانه‌وه‌ی باجه‌كانیان.
وتەبێژی حکومەتی هەرێم ئەوەشی خستەڕو، "وه‌كو حكومه‌ت ته‌ئكیدیمان كرده‌وه هاوڵاتیان و سه‌رجه‌م ئه‌و بەڕێزانه‌ی وه‌ك كارمه‌ندی ته‌ندروستی و ناوخۆ ده‌ستخۆشیان لێده‌كەین بۆ سه‌رخستنی ئه‌و رێكارانه‌ی پاراستنی هاوڵاتیان له كۆڕۆنا و داوا له هاوڵاتیان ده‌كه‌ین پابه‌ندی رێنمایه‌كان بن و سوپاسی پشو درێژیان ده‌كه‌ین".
ه.م