٢٥٩ کەسى دیکە لە هەرێم تووشى کۆرۆنا بوون و ٦ کەسیش گیانیان لەدەستدا

کوردستان

01/07/2020‌ 588 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

وەزارەتى تەندروستى هەرێمى کوردستان رایگەیاند، لە ٢٤ کاتژمێرى رابردوودا ٢٥٩ کەس لە هەرێم تووشى کۆرۆنا بوون و ٦ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

لە راگەیەنراوێکدا وەزارەتى تەندروستى هەرێم رایگەیاند، لە ٢٤ کاتژمێرى رابردوودا ٢٥٩ کەس لەسەر ئاشتى هەرێم توشى کۆرۆنا بوون و ٦ کەسیش گیانیان لەدەستداوە کە یەک لە هەولێر ٣ لە سلێمانى و یەک لە گەرمیان یەکێکیش لە راپەڕین گیانیان لەدەستداوە.

هەروەها لەسەر ئاستى هەرێم ٢٢٣ تووشبوو چاکبوونەتەوە کە لەماوەى ١٤ رۆژدا لە سلێمانى ١٦٩ تووشبوو لە پارێزگاى سلێمانیی چاکبوونەتەوە.