شارپرێس:
ژووری ئۆپەڕاسیۆنی پارێزگای هەولێر راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند لە ماوەی مانگێکدا بەهۆی پابەندنەبوون بە ڕێنماییەکان 2260 شوێن داخراون
ژووری ئۆپەڕاسیۆنی پارێزگای هەولێر راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، له ژێر ڕۆشنایی بڕیارهكانی ژووری ئۆپهراسیۆنی پارێزگای ههولێر بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و لەچوارچێوەی بەدواداچوون و پشکنین بۆ شوێنەکانیان لەلایەن لێژنەکانی چاودێری و تەندروستی، لەماوەی مانگی ڕابردوو لە (2020.6.1) تاوەکو (2020.6.30) بەهۆی پابەند نەبوون بە رێنماییە تەندروستییەکان و ڕێکارەکانی خۆپارێزی لە کۆرۆنا، لەسنووری هەر(10) قایمقامیەتەکەی پارێزگای هەولێر (2,260) شوێن داخران.
هاوکات ئاماژەى بەوەشکردوە ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر، لەڕێگەی لێژنەکانی چاودێری و تەندروستی بەردەوامە لە بەدوا داچوون و پشکنینی شوێنەکان و چاودێریکردنییان بۆ جێبە جێکردنی ڕێکارەکانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا، بۆیە داواکارین هەموولایەک پابەندی بڕیار و ڕێنماییە تەندروستییەکان و ڕێکارەکانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا بن.