ئاگادارییەك لەفرۆكەخانەی سلێمانییەوە

کوردستان

02/07/2020‌ 1387 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی  رایدەگەیەنێت، گەشتە ناچارییەکان لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بەردەوامی دەبێت.

لە راگەیەندراوێكدا فرۆكەخانەی سلێمانی ئاماژەی بەوەكردووە، ، ئەو ھاووڵاتیانەی رێگەی گەڕانەوەیان لێگیراوە، لە رێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی گەشتی ناچاریان بۆ ئەنجام دەدرێت.

دەقی راگەیەندراوەکە:

دوایی بڕیاری ماوەی درێژکردنەوەی ڕاگرتنی گەشتە نێودەوڵەتی یەکان بۆ گەشتیاری لە سەرجەم فڕۆکەخانەکانی عێراق لەلایەن (دەسەڵاتی فڕۆکەوانی شارستانی عێراقی یەوە).

ئاگاداری ھاوڵاتیانی بەڕێز دەکەین پاڵپشت بە وەرگرتنی ڕەزامەندی دەسەڵاتی فڕۆکەوانی شارستانی عێراقی لەلایەن کۆمپانیاکانی فڕۆکەوانی و بە جێ بەجێ کردنی ڕێنماییە تەندروستی یەکانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، ئەو ھاوڵاتیانەی کە ڕێگەی گەڕانەوەیان لێگیراوە لەڕێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی یەوە گەشتی ناچاریان بۆ ئەنجام دەدرێت، وە بۆ زانیاری ھەموولایەک ئەنجامدانی گەشتی ناچاری بە لە چوارچێوەی بڕیاری تایبەتدایە و ھیچ پەیوەندی بە ڕاگرتنی گەشتە نێودەوڵەتی یەکان بۆ گەشتیاری نی یە.

ھیوای سەلامەتی و تەندروست باشی بۆ ھەموولایەک دەخوازین

فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی