یەكێتی پۆستی بریكاری وەزارەتی ناوخۆی وەرگرت

کوردستان

06/07/2020‌ 710 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لیوا چەتۆ ساڵح وەك بریكاری وەزارە‌تی ناوخۆ دەستبەكاربوو، كە لەپشكی یەكێتی نیشتمانی ئەو پۆستەی وەرگرتووە.

رۆژی ٦ی تەموزی ٢٠٢٠ لە رێوڕەسمێكدا بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی ئە‌نجوومە‌نی وەزیران بە فەرمی لیوا چەتۆ ساڵح لە پۆستی بریكاری وەزارە‌تی ناوخۆ دەستبەكار بوو.

لە ڕێوڕەسمەكەدا، كە ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆش ئامادە بوو، قوباد تاڵەبانی پاش پیرۆزبایی، هیوای سەركەوتنی بۆ لیوا چەتۆ ساڵح خواست لە ئەركەكەیدا و رایگەیاند: هەماهەنگی بەهێز لەنێوان هەموو ئەندامانی وە‌زارە‌تدا پێویستە‌ بۆ باشتر خزمە‌تكردنی ھاوڵاتیان، ئەو هەماهەنگی و هاوكارییەش لەناو تیمی وەزارەتی ناوخۆ بە‌دی كراوە‌ و پێویستە‌ بە‌ھێزتریش بكرێت.

هەروەها لە رێوڕەسمەكەدا لیوا چەتۆ ساڵح رایگەیاند: لەم ئەرك و بەرپرسیارێتییە نوێیەیدا كە پێی سپێردراوە بە هەموو توانایەوە هەوڵ دەدات بۆ خزمەتكردنی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان.

هـ ـ ح