عومه‌ر سه‌ید عه‌لی: روسیا و توركیا و ئێران دەیانەوێت كه‌وڵمان بكه‌ن

کوردستان

06/07/2020‌ 1349 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
عومەر سەید عەلی، رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان  ڕایده‌گه‌یه‌نێت، بە عالەمی ئاشكرا روسیا و توركیا و ئێران سێ قۆڵی كۆبونەتەوە چۆن دەوری جوڵانەوەی رزگاریخوازی گەڵەكەمان و دەستكەوتەكانی لەبار ببەن.

عومه‌ر سه‌ید عه‌لی، ڕێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ لە كۆبونەوەی جڤاتی گشتی بزوتنه‌وه‌كه‌یدا ڕایگه‌یاند، "روسیا و توركیا و ئێران دەیانەوێت دەستكەوتەكانی گەلەكەمان کەوڵ بکەن".

ده‌شڵێت "ئەو دەستكەوتە گەورەیەی گەلەكەمان كە بەرهەمی دەیان ساڵەی گەلەكەمانە بەرەو ئەوەی دەبەن كە لە باری ببەن".

هه‌ر به‌وته‌ی ڕێكخه‌ره‌كه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، "بە عالەمی ئاشكرا روسیا و توركیا و ئێران سێ قۆڵی كۆبونەتەوە چۆن دەوری جوڵانەوەی رزگاریخوازی گەڵەكەمان و دەستكەوتەكانی لەبار ببەن".

ڕ . ج

بەپەلە