عێراق سنوورەكانی لەگەڵ توركیا قایمتر دەكات "+ڤیدیۆ"

کوردستان

07/07/2020‌ 1527 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كامێراكان ئەو قایمكاریانەیان تۆماركرد، كە سوپای عێراق لەسەر لوتكەی چیای سەرسنوور لەگەڵ توركیا لە نزیك تۆفای باكووری ئەو وڵاتە ئەنجامیانداوە.

ئەم قایمكاری و توندوتۆڵكردنانە، یەكێكە لەو قایمكارییە نوێیانەی، كە سوپای عێراق لە دوای هێرشە ئاسمانییەكانی توركیاوە دێت بۆ سەر ئەو خاڵە گەرمانەی گومانی هەبوونی پارتی كرێكارانی لێدەكرێت لە ناوچەكە.

كە ئەو هێرشانە بووەتە هۆی كوژران و برینداربوونی شەش كەس لە رۆژی پێنج شەممەی رابردوودا.

بەرپرسێكی لۆكاڵی بەناوی ئیسماعیل زاخۆ لەو بارەیەوە وتی: ئەم قایمكردنە نوێیانە بەمەبەستی دڵنیاكردنەوەی خەڵكی گوندەكانی نزیك سنوورە، بۆ ئەوەی بگەڕێنەوە ماڵەكانیان.

سەرچاوە: RT.Arabic
وەرگێڕان: كۆژیار حلمی