شارپرێس:
هۆشیار زێباری ئەندامی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموكراتى كوردستان لەنوێترین چاوپێکەوتنیدا باسی لەوەکردوه، سەردانی سوریای کردوەو لەگەڵ ئەحمەد شەرع سەرۆکی ئەو وڵاتە کۆبوەتەوە، سەردانەکەشی بەڕانەگەیەنراوو نهێنی ناوبرد.
هۆشیار زێباری ئاماژەی بەوەشدا، لەسەردانەکەدا کاریان بۆ ئەوەکردوە، دەرگای پەیوەندیی لەنێوان سوریاو حکومەتی عێراق بکەنەوە.
وتیشی، "ڕۆڵمان هەبوو لەئاسایکردنەوەی پەیوەندییەکانی سوریاو عێراقدا".
زێباری هەر لەو چاوپێکەوتنەدا باسی لەوەشکردوە، یەکەم کەس بوە سەردانی سوریای کردوەو چاوی بەئەحمەد شەرع کەوتوە، دواتریش نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان چوەتە سوریا.