ته‌ندروستی سلێمانی: پابەندبوونتان بە رێنماییەکان ئامارەکانی کۆرۆنای کەمتر کردوەتەوە

کوردستان

08/07/2020‌ 441 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سەرۆکی لیژنەی بەخاکسپاردنی قوربانیانی کۆرۆنا لە سلێمانی په‌یامێك ئاڕاسه‌ی هاوڵاتیان ده‌كات و رایگه‌یاند: پابەندبوونتان بە رێنماییە خۆپارێزییەکان ئامارەکانی کۆرۆنای لە سلێمانی کەمتر کردوەتەوە.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا عەبدوڵڵا سەنگاوی سەرۆکی لیژنەی بەخاکسپاردنی قوربانیانی کۆرۆنا لە سلێمانی رایگه‌یاند: ئەمرۆ لە شاری سلێمانی دوو کەس بە کۆرۆنا گیانیان لە دەستداوە کەسێکیان خەڵکی ناو شاری سلێمانیە و ئوی دیکەشیان خەڵکی رانیەیە.

سەرۆکی لیژنەی بەخاکسپاردنی قوربانیانی کۆرۆنا لە سلێمانی ده‌شڵێت: پابەندبوونتان بە رێنماییە خۆپارێزییەکان ئامارەکانی کۆرۆنای لە سلێمانی کەمتر کردوەتەوە.

له‌ په‌یامێكیشدا بۆ هاوڵاتیان باسی له‌وه‌كردووه‌: "تکایا تکایا تکایا پابەندبن بە ڕێنماییە خۆپارێزییەکانەوە".