سلێمانی؛ چەند بڕیارو پێشنیازێك سه‌باره‌ت به‌ بەرهەمە کشتوکاڵییەکان دران

کوردستان

08/07/2020‌ 372 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
پارێزگاری سلێمانی ئاشكرایكرد ئه‌مڕۆ له‌ كۆبوونه‌وه‌ی لیژنەی باڵای وەرزیی کشتوکاڵیی پارێزگای سلێمانی چەند بڕیارو پێشنیازێك سه‌باره‌ت به‌ بەرهەمە کشتوکاڵییەکان دران.

ئەمڕۆ  لیژنەی باڵای وەرزیی کشتوکاڵیی پارێزگای سلێمانی بە سەرپەرشتی هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی لیژنەی باڵای وەرزیی کشتوکاڵیی پارێزگای سلێمانی بە ئامادەبوونی لایەنە پەیوەندیدارەکانی تایبەت بە بەرهەمە کشتوکاڵییەکان و کێشەکانی بازاڕکردن و پەرەپێدانی کشتوکاڵیی کۆبوونەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا چەندین بڕیارو پێشنیازو ڕاسپاردەی پێویست بە پەرەپێدانی کشتوکاڵی و بازاڕگەریی کشتوکاڵیی و پیشەسازیی خۆراکیی و کشتوکاڵیی پەسەندکران.

بڕیاردرا,m داوا له ‌وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی هه‌رێم بكرێت پلانێكی ستراتیژی دابنێت بۆ به‌ بازاڕكردنی به‌رهه‌می كشتوكاڵ هاوكات دروستكردنی پرۆژه‌ی پیشه‌سازی كشتوكاڵی و راكێشانی وه‌به‌رهێنه‌ر بۆ كشتوكاڵ.