پنتاگۆن هەڵوێستی خۆی لەبارەی کۆبوونەوەی مەزڵووم كۆبانێ و فەرماندەی هێزەکانی رووسیا لە سوریا ئاشکرا دەکات

کوردستان

10/07/2020‌ 3820 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا (پنتاگۆن) هەڵویستی خۆی لەبارەی کۆبوونەوەی نێوان جەنەراڵ مەزلووم كۆبانێ، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکات و ئەلێکساندەر چایکۆ فەرماندەی هێزەکانی رووسیا لە سوریا ئاشکرا کردووە.

وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا رایگەیاندووە کە ئەوان ئاگادارن هێزەکانی سوریای دیموکرات لەساڵی رابردووەوە بەشێوەیەکی بەردەوام کۆبوونەوەیان لەگەڵ بەرپرسانی رووس دا هەیە . 

پنتاگۆن ئەوەشی گوتووە کە ئەوان دەستیان لەو جۆرە کۆبوونەوانەدا نییە و بە هێزەکانی سوریای دیموکراتیان وتووە کە خۆیان ئەو جۆرە بڕیارانە بدەن . 

جەختیشکراوەتەوە کە وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بەردەوام دەبێت لە هاوبەشییکردنی هێزەکانی سوریای دیموکرات و لەوبارەیەوە رایگەیاندووە " وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بەردەوام دەبێت لە هاوبەشیکردن لەگەڵ هیزەکانی سوریای دیموکرات بەمەبەستی بەرەنگاربوونەوەی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش ". 

رۆژی سێشەممەی رابردوو، عەمید ئەلێکساندەر چایکۆ فەرماندەی هێزەکانی رووسیا لە سوریا سەردانی بارەگای مانەوەی جەنەراڵ مەزڵووم عەبدی فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکراتی کرد، ئەویش بەمەبەستی باسکردن لە پرسە هاوبەشەکان و زیادکردنی ئاستی هەماهەنگی نێوان هەردوولا . 
وەرگێران : ئاکۆ ئاڵی