شارپرێس:
پەرلەمانتارێكی فراكسیۆنی كۆمەڵی ئیسلامی رایدەگەیەنێت، جێی دڵخۆشیه بۆ شاری سلێمانی پرۆژه‌ی شه‌قامی 100 مه‌تری سلێمانی له‌م دۆخه‌دا جێبه‌جێده‌كرێت، كاره‌كانی كۆمپانیای قه‌یوانیش كوالیتی و جێگه‌ی متمانه‌ن.
سۆران عومه‌ر، له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك نوسیویه‌تی، "له 4-2-2020 ورده‌كاری پرۆژه‌ی 100 مه‌تری سلێمانیم خسته‌ڕو، ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی غه‌در له‌سلێمانی ده‌كه‌ن گوایه تێچوی پرۆژه‌كه چه‌ند هێنده‌ی 120 مه‌تری ھه‌ولێره و ئه‌مه ھۆكاری دواكه‌وتنی پرۆژه‌كه‌یه، خه‌ریك بو شه‌ڕی ناوچه‌گه‌ری دروست ده‌كرد به‌جۆرێك خه‌ڵكی سلێمانی وا لێبكه‌ن رقی له پێشكه‌وتنی ھه‌ولێر بێت به جێبه‌جێكردنی 120 مه‌تری 150 ١٥٠ مه‌تری".
ئاماژەی بەوەشداوە، ھه‌مان رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی ورده‌كاری پرۆژه‌كه، نوسینگه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ت ڕایگه‌یاند پرۆژه‌كه جێبه‌جێده‌كرێت، ئه‌مڕۆ ده‌ستپێكردنی پرۆژه‌كه خرایه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، جێی دڵخۆشیه بۆ شاری سلێمانی وه‌ھا پرۆژه‌یه‌ك له‌م دۆخه‌دا جێبه‌جێده‌كرێت.
باسیلەوەشكردووە، فراوانكردنی شار‌و ھه‌لی كار‌و بوژانه‌وه‌یه‌ك له‌و بواره‌دا ڕوده‌دات كه چه‌ندین ساڵه پرۆژه‌ی گه‌وره‌ی تێدا ئه‌نجام نه‌دراوه، هه‌رچه‌نده دواكه‌وتنی پرۆژه‌كه و دانانی دو به‌ردی بناغه و زۆر شتی دیكه بابه‌تی دیكه‌ن، له‌به‌ھای جێبه‌جێكردنی كەم ناكەنەوه.
كۆمپانیای قه‌یوان جێبه‌جێكاری پرۆژه‌كه‌یه كاره‌كانی كوالیتی و جێگه‌ی متمانه‌ن
سۆران عومەر له‌باره‌ی كۆمپانیای جێبه‌جێكاری پرۆژه‌ی شه‌قامی 100 مه‌تری سلێمانیشه‌وه دەڵێت، كۆمپانیای قه‌یوان جێبه‌جێكاری پرۆژه‌كه‌یه كاره‌كانی كوالیتی و جێی متمانه‌یه.