شارپرێس:
وته‌بێژی پۆلیسی كه‌ركووك به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا له نه‌خۆشخانه گیانی له‌ده‌ستدا.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی ته‌ندروستی كه‌ركووك له راگه‌یه‌ندراوێكدا گیان له‌ده‌ستدانی ئه‌فراسیاو كامیل وه‌یسی، وته‌بێژی پۆلیسی پارێزگاكه‌ی راگه‌یاند.
ئاماژەیان بەوەشداوە ناوبراو له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌وه، توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوه و خراوه‌ته ژێر چاودێری پزیشكیه‌وه، باری ته‌ندروستیش له دوو رۆژی رابردودا ناجێگیری به‌خۆوه بینی بو".
ئه‌فراسیاو كامیل وه‌یس زەنگەنە، له‌ساڵی 1968 له شاری كه‌ركوك له‌دایكبوه، پلەكەی عەمید بووە و وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای كەركوك بوو.