شارپرێس:
بەڕێوبەری تەندروستی گەرمیان ڕایگهیاند، چوار تووشبووی کۆرۆنا لە گەرمیان گیانیان لەدەستدا کە سێ ژن و پیاوێکن.
وریا محەمەد، بەڕێوبەری تەندروستی گەرمیان ڕایگهیاند، چوار تووشبووی کۆرۆنا لە گەرمیان گیانیان لەدەستدا کە سێ ژن و پیاوێکن.
تاكو ئێستا لهههرێمی كوردستان نۆ هەزار و 201 کەس لە هەرێمی کوردستان تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و لهو ژمارهیهش 316 کەسیش گیانیان لەدەستداوە، سێ هەزار و 294 کەسیش چاکبوونەتەوە.
ڕۆژی شەممە 67 حاڵەتی نوێی کۆرۆنا لە گەرمیان تۆمار کرا و چوار کەسیش گیانیان لەدەستدا.
ڕ . ج