دلێر عەبدولخالق: بەیەكێتی‌‌و پارتیمان وت كە ‌باسی‌ چاكسازی‌ دەكەن لەخۆتانەوە دەستپێبكەن

کوردستان

12/07/2020‌ 2313 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
دلێر عەبدولخالق ڕێكخەری‌ ژووری‌ ڕۆژنامەوانی‌ بزووتنەوەی‌ گۆڕان دەڵێت: بەڕوونی‌ بە یەكێتی‌ و پارتیمان وت پێوستە چاكسازی‌ ڕاستەقینە لە خۆتانەوە دەستپێبكەن.

دلێر عەبدولخالق دەشڵێت: ئێمە بێدەنگ نابین لەوە یەكێتی‌ و پارتی‌ لەمیدیاوە واپیشانبدەن، كە ناكۆكی‌ قووڵیان هەیە و دۆخی‌ دەروونی‌ و ئابووری‌ خەڵك تێكبدەن‌ و لەژێرەوە شەراكەتی‌ ئابووریان هەبێت.

قسەكانی دلێر عەبدولخالق ڕێكخەری‌ ژوری‌ ڕۆژنامەوانی‌ بزووتنەوەی‌ گۆڕان لە دیمانەیەكیدا بووە لەگەڵ میدیای گۆڕان ئەوەش دەڵێت: ئێمە دەمانەوێت چاكسازی‌ لە گرێبەستە گەورەكانی‌ نەوت و خاڵە سنوورییەكان و بەهەدەردانە زۆرەكاندا بكرێت،‌ نامانەوێت قورسایی‌ چاكسازی‌ لەسەر شانی‌ خەڵكی‌ فەقیر و كەم دەرامەتبێت.

هەروەها دەڵێت: تیمەكانی‌ ئێمە لە پەرلەمان و حكومەت زۆر جەسورانە داكۆكیكارن لەسەر مافەكانی‌ خەڵك و هەمیشە بە دەنگێكی‌ دلێرەوە شەڕی‌ مافەكانی‌ خەڵكیان كردووەو دەیكەن.

هـ ـ ح