شارپرێس:
ڕۆژنامه‌یه‌كی عه‌ره‌بی له‌ڕاپۆرتێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه، دوای داگیركردنی چه‌ند ناوچه‌یه‌كی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن توركیاوه، ئێستا ئه‌نقه‌ره به‌ره‌و داگیركردنی شوێنه ستراتیژییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان هه‌نگاوده‌نێت.
ڕۆژنامه‌ی "العرب" له‌ڕاپۆرتێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه، توركیا ئێستا حوكمی به‌شێك له‌خاكی هه‌رێمی كوردستان به‌پاساوی لێدان له‌پارتی كرێكارانی كوردستان "په‌كه‌كه" ده‌كات، هه‌نگاوی داهاتووی ئه‌نقه‌ره بریتییه له‌داگیركردنی ناوچه ستراتیژییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان.
ئێستا هێزی كۆماندۆی توركیا له‌چه‌ندین ناوچه‌ی دهۆك جێگیركراون، ڕۆژنامه‌ی عه‌ره‌ب پێیوایه نیازی توركیا له هه‌رێمی كوردستان، مانه‌وه‌یه بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ هاوشێوه‌ی ئه‌وه‌ی له‌سوریا كردی، هاوكات ده‌شڵێت، ئه‌وه‌ی توركیا ده‌یكات له‌ته‌نیا ئۆپه‌راسیۆنێكی سه‌ربازیی بۆسه‌ر په‌كه‌كه زیاتره و كارێكی تاكتیكیی درێژمه‌ودایه.
ڕۆژنامه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه، له‌گه‌ڵ سوربوونی عێراق له‌سه‌ر ڕاگرتنی ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كانی توركیا، به‌ڵام پێده‌چێت ئه‌نقه‌ره هیچ گرنگییه‌ك به‌هۆشدارییه‌كانی به‌غدا نه‌دات و ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی ڕانه‌گرێت.
ڕ . ج