سۆران عومەر دەست لە کارى پەرلەمانى دەکێشێتەوەو هۆکارەکەشى ئاشکرا دەکات

کوردستان

14/07/2020‌ 1380 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: 

سۆران عومەر، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی كۆمەڵی ئیسلامی رایگەیاند، سبەی دەستلەكاركێشانەوەی خۆم پێشكەشدەكەم"

سۆران عومەر لەهەژماری خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك نوسویەتی، سبەی نامەی دەستلەکارکێشانەوەم لە پەرلەمان پێشکەش دەکەم.

رونیشیكردووەتەوە کاتژمێر ١١ی پێش نیوەڕۆى سبەی لەنوسینگەی سلێمانی پەرلەمان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسی دا ھۆکارەکانی بۆ ڕای گشتی دەخەمەڕوو.

بەپێی یاسای هەڵبژاردنەكان، لە شوێنی سۆران عومەر  بڕیار وایە، عومەر گوڵپی، كە لەئێستادا بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتییە لە پارێزگای سلێمانی پۆستەكە وەرگرێت و بێتە پەرلەمانتار.