شارپرێس:
ئه‌و ده‌رمانه‌ی له‌لایه‌ن كۆمپانیایه‌كی لۆكاڵیی هه‌رێمی كوردستانه‌وه بۆ چاره‌سه‌ری كۆرۆنا دروستكرا، له‌سلێمانی له‌بازاڕی ڕه‌ش ده‌فرۆشرێت.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی شارپرێس ده‌رمانی "فاڤیپیراڤیر" كه له‌لایه‌ن كۆمپانیایه‌كی لۆكاڵیی هه‌رێمه‌وه بۆ چاره‌سه‌ری كۆرۆنا دروستكراوه و به وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق فرۆشراوه، ته‌ندروستی هه‌ولێر به‌شێك له‌ده‌رمانه‌كه‌ی كڕیوه و به‌بێ به‌رامبه‌ر به‌سه‌ر نه‌خۆشخانه‌كاندا دابه‌شیكردووه، به‌ڵام له‌سلێمانی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی بودجه‌ی پێویست بۆ كڕینی ئه‌و ده‌رمانه هه‌یه، به‌ڵام ده‌رمانه‌كه نه‌كڕدراوه و ئێستا له بازاڕی ڕه‌ش ده‌فرۆشرێت.
پێشتر یه‌كێك له‌به‌رپرسانی ته‌ندروستی سلێمانی كه قسه‌ی بۆ شارپرێس كرد باسی له‌وه‌كرد، ئه‌وان بوجه‌یان له‌به‌رده‌ستدایه بۆ كڕینی ئه‌و ده‌رمانه، به‌ڵام پێویست ده‌كات به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی سلێمانی و لیژنه‌یه‌ك بڕیار له كڕینی فاڤیپیراڤیر بده‌ن.
گۆران عەبدوڵڵا پزیشكی پسپۆر لەمیانی نامەیەك، كە بۆ داواكاری گشتی نووسیویەتی دەڵێت: دەمەوێت لەڕێی ئەم نامەیەوە لە بازرگانیەكی مەترسیدار ئاگادارتان بكەمەوە، كە بە ناوی چارەسەری كۆرۆناوە دەكرێت.
باسی لەوەش كردووە، كە وتەی نوێنەرەكانی خۆیان، كەرەستە خاوەكانی دەرمانەكە و شێوازی دروستكردنی لە هیندستانەوە بۆ هاتوە و دروستی كردووە، كە ئەم كۆمپانیایە یەك پاكتی دەرمانەكەی لەسەر حكومەت بە ٢٠٠ دۆلاری ئەمریكی حەساب كردووە.
ده‌شڵێت "ئەم دەرمانە لە هیندستان یەك دانەی بە ٧٥ روپیە دەفرۆشرێ، واتە كەمتر لە یەك دۆلار. ئایە بەچی یاسایەك و بەچی حساب و كتابێك، ئاوامیدیكا پاكتێكی ئەم دەرمانە بە ٢٠٠ دۆلار لەسەر حكومەت حساب دەكات؟ ئایە بەچی یاسایەك رێگە دراوە ئەم كۆمپانیایە ئەو هەمو قازانجە لەم دەرمانە بكا".
ڕ . ج