هەرێم هاتوچۆ لە دەروازەى ئیبراهیم خەلیل لەگەڵ تورکیا ئاسایی دەکاتەوە

کوردستان

23/07/2020‌ 516 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

وەزارەتی ناوخۆی هەرێم و تیایدا بڕیاریدا هاتوچۆی نێوان هەرێم و تورکیا ئاسایی بکرێتەوە و هاتووچۆش بۆ ئێران مەرجدار بکرێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزارەتی ناوخۆی هەرێم چەند بڕیارێکی دەرکرد رایگەیاند، هاتوچۆی هاوڵاتیانی عێراقی و بیانی لە نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتی تورکیادا ئاسایی دەبێت بە پەیڕەوکردنی گشت رێنماییە تەندروستییەکان، بەڵام هەڵگرانی پاسپۆرتی ئێرانی ناگرێتەوە.

سەبارەت بە سەردانی هاوڵاتیانی هەرێم بۆ ئێرانیش وەزارەتى ناوخۆ بڕیاریداوە کە ئەو هاوڵاتیانەی هەرێمی کوردستان کە قوتابین لە زانکۆ و پەیمانگاکانی ئێران یان نەخۆشن و پێویستیان بە سەردانی پزیشک هەیە لە وڵاتی ئێران و بۆ حاڵەتەکانی بەیەک گەیاندنی خێزان لە رێگای سیستەمی رێگەپێدانی ئەلکترۆنی دەتوانن داواکاری پێشکەش بکەن بۆ گەشتکردن بۆ ئەو وڵاتە.


س.هـ