دیبالا پێكانی هەیە

وەرزش

28/07/2020‌ 171 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
پاولۆ دیبالای ئەرجەنتینی‌و یاریزانی یانەی یۆڤانتۆس پێكانی هەیەو بەو هۆیەشەوە بۆ ماوەیەك لەیاریگاكان دووردەكەوێتەوە.

یانەی یۆڤانتۆس ئاشكرایكرد، دیبالا لەیاری یانەكەی بەرانبەر یانەی سامبەدۆریا تووشی پێكان بووە، كە لەهەفتەی 36 خولی ئیتالی یارییەكە بەرێوەچووە.

دیبالا لەیارییەكە وەك یاریزانی سەرەكی یاری كردو لەدەقیقەی 40 یاریگای بەهۆی پێكانەوە جێهێشت.

یانەكە راشیگەیاند، دیبالا پشكینینی بۆ كراوەو بڕیارە بەم نزیكانە بخرێتە ژێر چارەسەر، تا بەزوویی بگەڕێتەوە یاریگان.

هـ ـ ح

بەپەلە