بەریتانییەك لەماوەی 22 ساڵدا 31 ئافرەتی لاقە كردووە

هەمەڕەنگ

30/07/2020‌ 691 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: 
دادگایەكی بەریتانیا، زیندانی هەتاهەتایی بەسەر كەسێكی بەریتانیدا سەپاند، كە لەماوەی ٢٢ ساڵدا ، ٣١ ئافرەتی لاقە كردووە و دەستدرێكی سێكسی كردوونەتە سەر . 

بەگوێرەی رۆژنامەی "دەیلی مەیڵ "ی بەریتانی ، فیلیپ بلاكوێڵ، یەكێك لە پێشكەشكارانی بەرنامەی بەناوبانگی "ئێكس ڤیكتۆر"، لەكاتی لاقەكردنی قوربانییەكان دەمامكی كردووە و بۆ لەخشتەبردنیان شێوەزاری نەرمی ئێرلەندی بەكارهێناوە، باسی لەوەش كردووە لەكاتی رۆیشتنی ئافرەتان بەشەوان خستوونییەتە تەڵەوە.

دادوەر پیتەر كۆك ، سەرۆكی دادگای شاری واورویكی بەریتانی لەكاتی خوێندنەوەی حوكمەكەدا وتی: لەگەڵ ئەو هەموو كارو كردەوە قێزەونانەتدا كەچی بەهۆی زۆرزانی و شەرانگێزیەكەتەوە ئەو هەموو ساڵە دەربازت بووە، بەدڵنیایی تۆ هەمیشە كەلوپەلی لاقەكردنی ئافرەتانت لەگەڵ خۆت هەڵگرتووە، لەوانە ماسك و لەجگەی بەستنەوەی قوربانییەكان.

هەروەك وتیشی: بەدەڵنیایی تۆ بێویژدانی و  هیچ ڕێزێكی مرۆڤانەت بۆ ئافرەتان نییە، تەنیا وەك كاڵایەكی سێكسی سەریریان دەكەیت‌و هیچ پێوەرێكی مرۆڤانە لەبەرچاو ناگری، هەر لەبەر ئەوەیە كارو كردەوەكانت گڵاو و خۆپەراستانە و بێبەزەییانەیە، تۆ خراپەیەكی رەهای، من لای خۆمەوە تۆ بە ترسناكترین تاوانبار دەبینم، كە بەدرێژایی ژیانی پیشەییم، كە ٣٥ ساڵە ، بینیومن و مامەڵەم لەگەڵ كردوون.

لای خۆشییەوە، داواكاری گشتی ئەدریان لانگدیل كیو سی باسی لەوە كردووە، كە لاقەكارەكە بەدوای كچانی سەرنجراكێش كەوتووەو ئۆتۆمبیلەكەی لەبەردەمیان راگرتووەو لەگەڵ خۆی بۆ ئەو شوێنانەی بردوون، كە مەبەستی بووە كارەكەی لێ جێبەجێ بكات.

وەرگێڕان: ئاكۆ ئاڵی