سامسۆنگ بە فەڕمی مۆبایلە نوێیەكەی ڕاگەیاند

هەمەڕەنگ

04/08/2020‌ 438 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كۆمپانیای سامسۆنگ بە فەڕمی نوێترین مۆبایلی ڕاگەیاندو ئەم مۆبایلەی بەرهەمهێناوە بۆ ئەوەی ببێت بە گەورەترین ڕكابەری مۆبایلەكانی هواوی لە ڕووی نرخ و تایبەتمەندییەوە.

ناوی بازرگانی مۆبایلەكە Galaxy M30s دەبێت، خاوەنی ڕونمایەكی AMOLED ە بەقەبارەی 6.5 ئینج و دوریی "20:9" ڕونماكە %91 ی ڕووی پێشەوەی مۆبایلەكەی داگیر كردووە.

مۆبایلەكە كار بە چارەسەركەری Exynos 9611 دەكات، ڕامی مۆبایلەكە 6/8 گێگابایتە و بیرگەی ناوەكی 128 گێگابایتە و دەتوانرێت لە ڕێگەی بیرگەی دەرەكییەوە زیاد بكرێت.

مۆبایلەكە خاوەنی چوار كامێرای سەرەكی جۆری Sony IMX682 64MP ە توانای 64 مێگاپێكسڵ، كامێرای پێشەوەی 32 مێگاپێكسڵە و توانای ناسینەوەی ڕوخساری هەیە.

توانستی پاتری مۆبایلەكە 6000 میلی ئەمپێرە لەكاتژمێرێكدا، هەروەها تایبەتمەندی بارگاوی كردنەوەی خێرای هەیە بە توانای 25 وات، مۆبایلەكە كار بەوەگەڕخەری ئەندرۆید 10 دەكات.

مۆبایلەكە چەندین تایبەتمەندی تری هەیە، دەتوانرێت كامێرای دواوە بۆ وێنەی سێلفی بەكاربهێنرێت و بەپێچەوانەیشەوە، هەروەها تایبەتمەندی وێنەی شەو و وێنەی ناو وێنەی هەیە.

نرخی مۆبایلەكە بۆ جۆری ڕامی 6 گێگابایت و بیرگەی 128 گێگابایت 260 دۆلارە و نرخی ڕامی 8 گێگابایت و بیرگەی 128 گێگابایت 287 دۆلارە.

وەرگێڕان: ڕەنج ڕەسوڵ