شارپرێس:
لە ماوەی پێنج ساڵی ڕابردوودا، ئۆتۆمبیلی پیك ئەپی جۆری Colorado ی كۆمپانیای شۆفرلێت یەكێك بووە لە بەناوبانگترین و پڕفرۆشترین ئۆتۆمبیلەكان، بۆیە كۆمپانیاكە بڕیاریداوە گۆڕانكاری لە ئۆتۆمبیلەكەدا بكات و شێوەیەكی سەردەمییانەی پێببەخشێت.
ئۆتۆمبیلە نوێیەكە Chevrolet S10 هەمان درێژی ئۆتۆمبیلەكانی پێشووی هەمان جۆری هەیە، بەڵام لەڕووی شێوەی دەرەوە گۆڕانكاری تێدا كراوە و وایلێكراوە زۆرتر بەرانبەر هەواو با خۆڕاگرتر بێت، گۆڕانكاری لە ڕادێتەر و بەربەستی پێكدادانەكانی پێشەوە و دواوەی كراوە.
ئۆتۆمبیلی S10 بەوە لەئۆتۆمبیلەكانی پێش خۆی جیادەكرێتەوە خاوەنی سیستەمی پێشكەوتووە، خاوەنی شاشەیەكی قەبارە 8 ئینجە و بە لەمس كار دەكات، لەڕێگەی تایبەتمەندییەكانی Apple CarPlay وAndroid Aut دەتوانرێت بە مۆبایلە هۆشمەندەكانەوە ببەسترێتەوە.
ئۆتۆمبیلەكە خاوەنی چەند جۆرێكی جیاوازی بزوێنەرە، بزوێنەری جۆری SIDI Flex ی هەیە بەفراوانی 2.5 لیتر و كێشی 197 و 206 ئەسپ، بزوێنەری جۆری تۆربۆ دیزڵی هەیە بە فراوانی 2.8 لیتر و كێشی 200 ئەسپ و دەتوانێت بە ماوەی 10 چركە لەسفرەوە بگات بە 100 كیلۆمەتری خێرایی.
نرخی ئۆتۆمبیلەكە، لە بازاڕەكانی جیهان لە نێوان 24300 هەزار دۆلار بۆ 40000 هەزار دۆلار دەبێت و بەپێی ئەو تایبەتمەندییانەی كڕیار خواستی لەسەرە، نرخەكەی دەگۆڕێت.
وەرگێڕان: ڕەنج ڕەسوڵ