شارپرێس:
ژووری ئۆپراسیۆنی هه‌ڵه‌بجه كۆبووه‌وه و ژماره‌یه‌ك بڕیاری ده‌ركرد و رایگه‌یاند، پێویستە خاوەن دوکان و مارکێتەکان رێگری لە دروستبونی قەرەباڵغی بکەن و نابێت هیچ کەسێک بەبێ دەمامک سەردانی دوکانەکانیان بکات.
له نوسراوێكدا كه واژۆی ئازاد تۆفیق سه‌رۆكی ژووری ئۆپراسیۆنی پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه‌ی له‌سه‌ره تیایدا هاتووه: بۆ زیاتر كۆنتڕۆڵكردنی په‌تاكه و دۆزینه‌وه‌ی تووشبووانی كۆرۆنا داواكارن له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له دابینكردنی مه‌وادی ته‌ندروستی ره‌چاوی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه بكات و به‌پێی پێویست بۆی دابینبكات.
باسی له‌وه‌شكردووه: لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌ت دوكان و ماركێت و شوێنه گشتییه‌كان ئاگاداربكاته‌وه كه نابێت رێگه بده‌ن هیچ كه‌سێك به‌بێ ماسك بچێته ژوره‌وه، هه‌روه‌ها پێویستە خاوەن دوکان و مارکێتەکان رێگری لە دروستبونی قەرەباڵغی بکەن و نابێت هیچ کەسێک بەبێ دەمامک سەردانی دوکانەکانیان بکات.