نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان بەرزبوونەوە تۆمار دەكات

ئابوری

05/08/2020‌ 636 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان بەرزبوونەوەی تۆماركرد، ئەوەش دوای ئەوەی لەچەند رۆژی رابردوو نرخەكەی دابەزی.

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، لەكۆتا مامەڵەكانی رۆژ نرخی نەوتی پێوانەیی برێنتی جیهانی 31 سەنت بەرێژەی 0.7% بەرزبووەتەوەو هەر بەرمیلێكی بە 44.74 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

هەر بەپێی ئاژانسەكە، نرخی نەوتی پێوانەیی ئەمریكاش، كە نەوتی سوكی رۆژئاوای تەكساسی ئەو وڵاتەیە، لەكۆتا مامەڵەكان 26 سەنت بەرێژەی 0.6% بەرزبووەتەوەو هەر بەرمیلێكی 41.96 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت پەیوەندی بەكەمبوونەوەی بەرهەمی ئەمریكا هەیە، كە ئەوە كاریگەری راستەوخۆی لەسەر بازاڕەكانی جیهان داناوەو ئەگەر هەیە نرخەكەی زیاتریش بەرزبێتەوە.

هـ ـ ح