عێراق لەبەرهەمهێنانی كارەبا دەگاتە ئاستێكی پێوانەیی

عیراق

08/08/2020‌ 689 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
وەزارەتی كارەبای عێراق رایگەیاند، لە بەرهەمهێنانی كارەبا گەیشتوونەتە ئاستێكی پێوانەیی، كە لەمێژوودا هاوشێوەی نەبووە.

ئەحمەد موسا وتەبێژی وەزارەتی كارەبای عێراق رایگەیاند، رێژەی بەرهەمهێنانی كارەبا گەیشتووەتە 19200 میگاوات، كە یەكەم جارە لەمێژوودا دەگەن بەو رێژەی بەرهەمهێنان.

ئەحمەد موسا راشیگەیاند، بەهۆی زیادبوونی بەرهەمهێنانی وزەو دەستخستنی توانیویانە بگەن بەو ئاستە پێوانەییە لەبەرهەمهێنانی كارەبا.

پێشتریش كۆمپانیای گشتی بەرهەمهێنانی كارەبا رایگەیاند، توانیویانە یەكەیەكی بەرهەمهێنانی كارەبا بە بڕی ١٢٥ میگاوات بخەنە كار.

بڕیاریشە لەماوەی داهاتوو بە بەگەڕخستنی چوار یەكە تری بەرهەهێنانی كارەبا لەماوەی داهاتوو ٥٠٠ میگاوات بەرهەمهێنانی كارەبا زیاد دەكەن.

هـ ـ ح