حكومەتی هەرێم بەمەرج كارەبا بەعێراق دەفرۆشێت

ئابوری

08/08/2020‌ 1003 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
حكومەتی هەرێم رایگەیاند، مەرجیان هەیە بۆ ئەوەی كارەبا بەحكومەتی عێراقی بفرۆشێت.

ئومێد ئەحمەد وتەبێژی وەزارەتی كارەبا رایگەیاند، زانیاریمان هەیە، كە حكومەتی عێراق دەیەوێـت كارەبا لەتوركیاو هەرێمی كوردستان بكرێت.

ئومێد ئەحمەد راشیگەیاند، لەگەڵ وەزارەتی كارەبای عێراق ئەو پرسەمان تاوتوێكردووە، بەڵام ئێمە بۆ فرۆشتنی كارەبا بەلایەنی عێراقی مەرجمان هەیە.

وتەبێژەكەی وەزارەتی كارەبای هەرێم، باسی لەوەش كردووە، كە نابێت فرۆشتنی كارەبا بەعێراق كاریگەری لەسەر سەعاتەكانی كارەبا بەهاووڵاتیانی هەرێم هەبێت.

هەروەها رایگەیاندووە، كە دەبێت عێراق لەزیادكردنی بەرهەمی كارەبا لەهەرێم هاوكاری حكومەتی هەولێر بكات، ئەوكات كارەبا بەلایەنی عێراقی دەفرۆشێت.

 

باسی لەوەش کردووە کە دەبێت بەغداش سووتەمەنی بۆ یەکە لەکارکەوتووەکانی کارەبای ھەرێمی کوردستان دابین بکات و کارەباکە لەو یەکانەوە ببات

پێشتر وەزیری كارەبای عێراق ماجد مەهدی حنتوش رایگەیاندبوو، كە بەنیازن بۆ زیادكردنی كارەبا، كارەبا لەهەرێمی كوردستان‌و توركیا بكڕن.

هــ ـ ح