عەسائیبی ئەهلی حەق داوای وەستانەوە بەڕووی توركیا دەكات

عیراق

12/08/2020‌ 699 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بزووتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەق، كە گروپێكی چەكداری سەر بەحەشدی شەعبییە داوای وەستانەوە بەڕووی توركیا دەكات.

بزووتنەوەكە لەبەیاننامەیەك رایگەیاندووە، كە دەبێت هەموو لایەنە عێراقییەكان یەك دەنگ‌و یەك هەڵوێست بن‌و بەڕووی توركیا بوەستنەوەو رێگری لەهێرشی پەلامارەكانی بكەن.

ئەوە لەكاتێكدایە، رۆژی سێ‌ شەممە فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا هێرشیان كردە سەر كۆبوونەوەیەكی پاسەوانی سنووری عێراقی‌و گەریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان پەكەكەو بەهۆیەوە دوو ئەفسەری پاسەوانی سنووری عێراق كوژران‌و چەند گەریلایەكیش شەهید بوون.

ئەو هێرشە كاردانەوەی توندی لەناوەندی سیاسی‌و ئەمنی عێراق دروست كردووەو كاردانەوەكانیش تا بێت زیاتر دەبن.

هەر لەكاردانەوەی ئەو هێرشە، مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق سەردانی خلوسی ئاكار وەزیری بەرگری توركیای بۆ بەغدا هەڵوەشاندەوە، كە بڕیاربوو رۆژی پێنج شەممە سەردانەكە ئەنجامبدرێت.

هـ ـ ح