بەشیر حەداد داوا لەهەولێرو بەغدا دەكات بەگفتوگۆ كێشەكانیان چارەسەر بكەن

کوردستان

13/08/2020‌ 727 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەشیر حەداد جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق داوا لەحكومەتی هەرێم‌و عێراق دەكات بەگفتوگۆ كێشەكانی نێوانیان چارەسەر بكەن.

بەشیر حەداد رۆژی پێنج شەممە لەمیانی بەیاننامەیەك ئەو داواكارییەی خستووەتەڕوو، كە بەگرنگی دەزانێت هەردوولا پەنا بۆ گفتوگۆ بەرن بۆ ئەوەی كێشە هەڵپەسێراوەكانی نێوانیان چارەسەر بكەن.

جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق داواشی كردووە، هەولێرو بەغدا خۆیان بەدووربگرن لەگرژكردنی پەیوەندییەكانی نێوانیان‌و جەختی كردووەتەوە، دەبێت بەهەر شێوەیەك بووە بگەنە رێككەوتن.

ئەمە لەكاتێكدایە رۆژی چوار شەممە حكومەتی هەرێم لەبەیاننامەیەك رایگەیاند، ئەوان ئامادەن هەموو پابەندییەكان بەرانبەر بەغدا جێبەجێبكەن، بەڵام حكومەتی عێراق ئامادەنییە شایستە داراییەكانی هەولێر جێبەجێبكات.

لەبەرانبەردا وەزارەتی دارایی عێراق بەراگەیەنراوێك وەڵامی حكومەتی هەرێمی دایەوەو جەختی كردەوە، كە هەولێر ئامادەنییە لەسەر ئەو سیغەیەی رێككەوتوون كێشەكانی نێوانیان چارەسەر بكەن.

هـ ـ ح