ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم لیژنه‌یه‌ك بۆ "دوموچه‌یی نایاسایی" پێكده‌هێنێت

کوردستان

07/09/2020‌ 257 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان لیژنە‌یە‌ك بۆ یە‌كلاكردنە‌وە‌ی فرە‌مووچە‌یی نایاسایی پێكده‌هێنێت.

ئە‌مڕۆ دووشە‌ممە‌ ٧/٩/٢٠٢٠، قوباد تاڵە‌بانی جێگری سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران سە‌رپە‌رشتی یە‌كە‌م كۆبوونە‌وە‌ی قۆناغی دووەمی لیژنە‌ی باڵای بایۆمە‌تری كرد، لە‌ كۆبوونە‌وە‌كە‌دا، كە‌ وە‌زیری دارایی و ئابوری ئامادە‌ی بوو، گفتوگۆ لە‌بارە‌ی دە‌ستپێكردنە‌وە‌ی جێبە‌جێ كردنی قۆناغی دووەمی بایۆمە‌تری كرا بە ‌ئاڕاستە‌‌ی بە‌رجە‌ستە‌كردنی حكومە‌تی ئە‌لیكترۆنی بە‌ سودوە‌رگرتن لە ‌تە‌كنە‌لۆژیای زانیاری لە ‌بە‌ڕێوە‌‌بردنی دامودە‌زگاكانی حكومە‌ت و فراونكردنی پرۆگرامە‌كە‌ تا بوارە‌كانی تریش بگرێتە‌وە‌ و ببێتە‌ یارمە‌تیدە‌رێكی سە‌رە‌كی بۆ جێبە‌جێ كردنی كردارە‌كی چاكسازی و بە ‌ئە‌لیكترۆنی كردنی داموودە‌زگاكانی حكومە‌ت و ھێنانە‌ كایە‌ی شێوازێكی نوێی خزمە‌ت و حوكمڕانی دروست.

كۆبوونە‌وە‌ بڕیاریدا لیژنە‌یە‌ك پێكبھێنرێت بۆ بە‌ردە‌وامیدان بە‌ پاككردنە‌وە‌ی لیستی مووچە‌خۆران و یە‌كلا‌كردنە‌وە‌ی فرە‌مووچە‌ی نایاسایی پشتبە‌ستوو بە‌ یاسایی چاكسازی. بۆ ئە‌و مە‌بە‌ستە‌ش فە‌رمانگە‌ی ھە‌ماھە‌نگی و بە‌دواداچوون و فە‌رمانگە‌ی تە‌كنە‌لۆژیای زانیاری و وە‌زارە‌تی دارایی راسپێردران بە‌م ئە‌ركە‌ ھە‌ستن.

جێگری سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران بڕیاریدا دە‌ستبكرێت بە‌ تۆماركردنی ئە‌و مووچەخۆرە‌ شایستانە‌ی كە‌ خۆیان تۆمار نە‌كردووە‌ لە‌ سیستە‌می بایۆمە‌تری بە‌ڕچاوكردنی رێكارە‌ یاساییە‌كان‌.

ھە‌ر لە ‌كۆبوونە‌وە‌كە‌دا، بڕیاردرا وە‌زارە‌تی دارایی و ئابووری ئاسانكاری بکات لە‌ پرسی تۆماركردن و دیاری كردنی فە‌رمانبە‌رانی تۆماركردن‌، بۆ ئە‌وە‌ی تەنیا ئە‌و مووچە‌خۆرانە‌ تۆمار بكرێن كە‌ یاسایین وتۆمارنە‌كراوون و بڕیار لە‌ تۆماركردنیان دە‌درێت.

باش كۆتایی ھاتنی قۆناغی یە‌كە‌می بایۆمە‌تری بە‌ تۆماركردنی مووچە‌خۆرانی ھە‌رێمی كوردستان‌ لە‌ سیستە‌مێكی ئە‌لیكترۆنی ناوە‌ندیدا، ئێستا لیژنە‌ی باڵا دە‌ستیكرد بە‌ جێبە‌جێ كردنی قۆناغی دووە‌می سیستە‌مە‌كە‌.

بەپەلە