ڕێگای سادە بۆ چارەسەركردنی هەوكردنی قوڕگ‌و نیشانەكانی سەرمابردن

تەندروستی

09/09/2020‌ 1250 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەگوێرەی پێگەی "تایزم ناو نیوز"، لەگەڵ ئەوەی چەند دەرمانێكی پزیشكی هەیە، كە چارەسەری حاڵەتەكانی هەوكردنی قوڕگ و سەرمابردنەكانی پێدەكرێت، بەڵام دەكرێت لەماڵەوەش پەنا بۆ چەند ڕێگا و شێوازێكی سادە بۆ ببرێت، كە دەركەوتووە كاریگەرییەكی باشیان هەیە بۆ چارەسەركردنی ئەو حاڵەتە تەندوروستیانە وەك:

غەرغەرەكردن بە خوێواوك 
ئەم ڕێگایە بۆ مامەڵەكردن لەگەڵ هەوكردنی قوڕگ زۆر باوە ، كە ئاسودەییەكی دەستبەجێ و سەلامەت دەستەبەر دەكات ، بەوپێیەی بۆ لەناوبردنی ئەو بەكتریایانەی لەناو گەردوودا كەڵەكەبوون ، زۆر كارایە .

هەنگوین 
هەنگوین تایبەتمەندی دژە هەوكردن و بەكتریای هەیە ، لەبەرئەوە دەكرێت یارمەتیدەر بێت لە كەمكردنەوەی هەوكردنەكان و ئارامكردنەوەی گوڕگ بەشێوەیەكی گەورە.

چای بابونج 
ئەم جۆرە چایە بە تایبەتمەندییە پزیشكییە ناوازەكانی ناسراوە ، وەك تایبەتمەندی دژە هەوكردن و دژە ئۆكسێن ، لەبەرئەوە لە چارەسەركردنی نیشانەكانی وەك هەوكردنی قوڕگ و كۆكە و پژمە و سەرمابردن زۆر كارا و كاریگەرە . 
 
ئاوی لیمۆ  
خواردنەوەی ئاوی لیمۆ یارمەتیدەرە لە لابردنی لینجایی كەڵەكەبووی ناو قوڕگ و كەمكردنەوەی ئاو بەلووتدا هاتنە خوار و هێوركردنەوەی ئازاری هەوكردنی گوڕگ .

جگە لەوەی ئەو ڤیتامین C یەی تێیدایە ، یارمەتی بەهێزكردنی سیستەمی بەرگری جەستە دەكات و بەرەنگاری هەوكردنەكان دەبێتەوە . 

غەرغەرەكردن بە سۆدەی نان
ئەو رێگایە زۆر كارایە ئەگەر بێت و رۆژانە چەند جارێك دووبارە بكرێتەوە ، بەشێوەیەك یارمەتیدەرە لە ڕێگریكردن لە زیادبوون و كەڵەكەبوونی كەڕوو و بەكتریاكانی ناو گەڕوو ، دواجار پێش لە زیاتر بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەكە دەگرێت .

وەرگێڕان: ئاكۆ ئاڵی