جگەرەكێشان ئەگەری تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆڕۆنا زیاتر دەكات

تەندروستی

10/09/2020‌ 592 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لێكۆڵینەوەیەكی نوێی زانستی پەیوەندی دۆزیوەتەوە لەنێوان جگەرەكێشان و لێكەوتەكانی پەیوەست بە ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ ناسراو بە "كۆڤید-١٩". 

لێكۆڵینەوەكە، كە لە پێگەی " تایمز نیوز ناو" دا بڵاوكراوەتەوە ئاشكرایكردووە، جگەرەكێشان ئەگەری بەشداریكردنی جینی لە تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ زیاد دەكات، بەشێوەیەك كێشانی سێ جگەرە بەسە بۆئەوەی ئەو جینانە چالاك ببن، كە دەبنە هۆی گواستنەوە و بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەكە بەشێوەیەكی خێرا لە جەستەدا.

تیمی توێژینەوەكە بە ڕابەرایەتی ئالین فایز لە زانكۆی سیدنی بۆ تەكنەلۆژیا لە ئوسترالیا دەڵێت: ئاستی ئەنزیمی هۆكار بۆ گواستنەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لای ئەو كەسانە لاوازترە كە ماوەی مانگێك زیاترە وازیان لە جگەرەكێشان هێناوە.

ئەو توێژەرە ئوسترالییە دەشڵێت: داتا بەراییەكان ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن كە بەركەوتنی ناراستەوخۆ بە دووكەڵی تووتن بۆ منداڵی سەروو یەك ساڵ، ئاستی جیناتی ACE2 زیاد دەكات ، كە هۆكارە بۆ بڵاوبوونەوە و لێكەوتەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنا، بەتایبەت لە راڕەوە هەواییەكاندا.

وەرگێران: ئاكۆ ئاڵی