ئەبوبەکر کاروانی: کوردستان لە بنبەستی سیاسیدایەو دەسەڵات توانای چاککردنی دۆخەکەی نییە

کوردستان

13/09/2020‌ 638 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

ئەبوبەکر کاروانی نوسەرو سیاسەتمەدار لەدیدارێکى تایبەتدا لەگەڵ شارپرێس رایگەیاند، کوردستان لە بنبەستی سیاسیدایەو دەسەڵاتدارانیش توانای چاککردنی دۆخەکەیان نییە، لەئیستای کوردستانیشدا بەدیلێک بۆ ئەم دەسەڵاتە نییە.

ئاماژە بەوەش دەکات، کوردستان پێویستیەکى گەورەى بە دیالۆگی نیشتیمانى هەیە، بەڵام بەوتەى خۆی تائێستا دیالیۆگى نیشتیمانى لە هەرێمدا نەبووەو ئەوەى هەیە تەنیا دیالۆگبووە بۆ دابەشکردنى پۆست و پلەو پایە.

لەبەشێکى دیکەى دیدارەکەدا کاروانی روونیدەکاتەوە کە هێزە سیاسیەکانى کوردستان لەسەر ئەلفی کێشەکاندا و بۆ وەسفی دۆخەکەو کێشەکان هاوبۆچوون نین، جا چ جای بگات بە خوێندنەوەو دانانى چارەسەر بۆ سیناریۆکان و مەترسییەکان.

لەبەشێکى دیکەى قسەکانیدا ئەو سیاسەتمەدارە باس لەوە دەکات پێویستە بەرەیەک هەبێت کە گوزارشت لە خەڵک بکات ونوێنەرایەتى ویستى خەڵک بکات بۆئەوەى هاوڵاتی بایکۆتى پڕۆسەى سیاسى بشکێنێت تا لەرێی پڕۆسەى سیاسییەوە قسەى خۆی بکات.

هەروەها داواش دەکات لایەنەکانى دەرەوەى پارتى و یەکێتى و رۆشنبیران و ئەکادیمیەکان و ئەوانەى خۆیان بەخەمخۆری نیشتیمان و چاکسازی و بنیاتنانەوەى سیستەم دەزانن میمبەرو سەکۆو ئاسۆیەک دروست بکەنەوە بۆ م خەڵکە کە بەشدارى پڕۆسەى سیاسی بکاتەوە.

تەواوی چاوپێکەوتنەکەى ئەبوبەکر کاروانى لێرەوە ببینە: